ئێران یەكلاكردنەوەی 80%ی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ڕەتدەكاتەوە

كۆبوونەوەیەك تایبەت بە ڕێككەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەننا

دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە 80%ی ڕەشنووسی ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ڤیەننا كۆتاییهاتووە، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئێرنا) ڕەتیدەكاتەوە.

لە ڕاپۆرتێكدا (ئێرنا) دەڵێت، وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی (4+1) لە ڤیەننا بەڕێوەدەچن، لەكاتێكدا هەندێك لە لایەنەكانی وتووێژ، سەرەڕای ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵی كاریگەریی نەرێنی بۆسەر ڕێڕەوی وتووێژەكان دەدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “ڕۆیتەرز لە زاری دیپلۆماتكارە ئەوروپییەكان گواستوویەتییەوە كە لەنێوان 70 و 80 لەسەدی ڕەشنووی ڕێككەوتنەكە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نووسراونەتەوە”.

ئێرنا لە زاری سەرچاوە ئاگادار و نزیكەكان لە تیمی وتووێژكاری ئێرانی ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و دووپاتیكردەوە، “ئەو لێدوانانە پشتیوانیی ڕاستییان نییە، تائێستا ڕێگا لەبەردەم لایەنەكاندا ماون بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان”.

ڕاپۆرتەكە وتەیەكی ئەنریكی مۆرا، جێگری وەزیری دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپاشی گواستووەتەوە كە دەڵێت، وتووێژەكانی ئێستای ڤیەننا تەواوكاری شەش گەڕی پێشووی وتووێژەكانە، بەڵام گەورە وتووێژكارانی ئێران بەخێرایی ئەم هەواڵەی ڕەتكردەوە و دوپاتیكردەوە، ئەوەی لە گەڕەكانی پێشوودا ئامادەكراوە هیچ نییە جگە لە ڕەشنووسێك كە پڕ ناڕوونییە و تائێستا ڕێككەوتنی لەسەر نەكراوە و لەبەردەم گفتوگۆدایە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: ئەوروپا بووەتە ناوەندی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا

بابەتی دواتر

لە زۆر ماڵدا هەیە.. خۆراكێكی دژ بە پیربوون ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share