ترەمپ كۆبوونەوە جەماوەرییەكانی دەستپێكردەوە

لەمیانی كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا ترەمپ ڕایگەیاند، لە تەندروستییەكی باشدایە و داوای لە لایەنگرانی كرد لەو دڵگەرمییەیان بۆ دەنگدان بەردەوام بن.

لە یەكەم بۆنەی جەماوەریدا لە پاش توشبوونی بە كۆرۆنا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “بەردەوام بن لەو دڵگەرمییەتان بۆ دەنگدان و بارودۆخی تەندروستیی من زۆر باشە”.

ترەمپ جەختی لەوە كردەوە، كە وڵاتەكەی بۆ جارێكی دیكە شكست بە ڤایرۆسەكەی چین دێنێت و لە ڕەگ دەری هەڵی دەكێشێت، ئاماژەی بەوەشكرد، “ڕێگا نادەم ئەمریكا بكرێت بە وڵاتێكی ئیشتراكی”.

سەرۆكی ئەمریكا ڕاشیگەیاند، “پێویستە كۆتایی بەو ڕەوتە چەپە بێنین لە ئەمریكا، ئەگەر چەپە ڕادیكاڵەكان حكوم بكەن هەڵمەتێك دژ بە یاسا ئەنجامدەدەن”.

لە وتەكانیدا ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە كابینەكەی ئەودا ڕێژەی تاوان كەمتر بووەتەوە بەراورد بە كابینەكەی ئۆباما، باسی لەوەشكرد، ڕێژەی بێكاری بۆ نزمترین ئاستی دابەزی پێش كۆرۆنا.

لە پێش دوو هەزار لایەنگری كە لە بەردەم كۆشكی سپی بوون، ترەمپ داوای كرد دەنگی پێبدەن و چوار ساڵی تر بیكەنەوە بە سەرۆكی ئەو وڵاتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەسەدوڵا ئەسەدی، ئەو پیاوەی بۆمبێکی لە ئێرانەوە گەیاندە پاریس و ویستی بیتەقێنێتەوە

دوای نزیکەی سێ ساڵ لە ئاشکرابوونی هەوڵی تەقاندنەوەی بۆمبێک لەناو لایەنگرانی موجاهیدینی خەڵقدا، ئەمڕۆ دادگایەکی بەلجیکی سزای زیندانیکردنی…
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share