پۆلیسی ڕاپەڕین: لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرای کرد لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا کە ئەمڕۆ لەناوچەکە ڕوویانداوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان ناسنامەی دیارنییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویدا و تێیدا کەسێک برینداربوو و کەمێک بەرلە ئێستا گیانیلەدەستدا”.

پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، ئەو کەسەی لەو ڕووداوەدا گیانیلەدەستداوە هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە و داوا لە کەسوکارەکەی دەکات سەردانی پزیشکی دادی ڕاپەڕین بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەی.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندووە، لە ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی چوارقوڕنە ڕوویدا، کەسێک بەناوی (یـ، هـ، ح) گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میترۆ: لە كۆنفرانسەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە

سەنتەری میترۆ لەبارەی جیاكاریی بەرامبەر میدیاكاران ناڕەزایەتی دەردەبڕێت و دەڵێت، لە كۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان جیاكاری كراوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، لە ڕۆژی دووشەممەوە، دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی…
Total
0
Share