گۆڕانی ئاووهەوا و بەنداوەكان هەڕەشە لە زۆنگاوەكانی عێراق دەكەن

زۆنگاوەكان لە عێراق

بەهۆی ئەو بەنداوانەی لەلایەن هەریەك لە توركیا و سوریاوە لەسەر سەرچاوەكانی ئاوی دیجلە و فوڕات دروستكراون، جگە لە گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا، زۆنگاوەكانی عێراق لە بەردەم مەترسی وشكبوونەوەدان، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی پێداوە.

زۆنگاوەكان كە دەكەونە نزیك سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراق، ناوچەكانی شاری ئور و ئورۆك و ئەریدۆی سۆمەری دێرین لەخۆدەگرێت، كە لە هەزاری چوار و پێنجی بەر لە زایین لە دەوروبەری هەردوو ڕوباری دیجلە و فوڕات بونیادنراون.

دانیشتوانی ناوچەی زۆنگاوەكان بە معێدان یان (عەرەبی ئەهوار- زۆنگاو) ناودەبرێن، ئەوان لەسەر بەخێوكردنی گامێش و كشتوكاڵكردن دەژین، بەڵام زۆرێك لەوان چەندین ساڵە ناوچەكانیان، كە بەهۆی شەڕ و برسێتی و سەركوتكردنەوە وێران بووە، جێهێشتووە و ڕوویان لە شارە گەورەكان كردووە.

لە سەردەمی ڕژێمی سەدامدا، بەشێكی بەرچاوی زۆنگاوەكان وشك كران، دوابەدوای كۆتایی هێنان بەو ڕژێمەش ئاو و ژیانەوە تاڕادەیەك ڕووی لێكردەوە.

بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە زۆنگاوەكان لەبەردەم مەترسیدان بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا و، كەمی هۆشیاریی ژینگەیی لەسەر ئاستی ناوخۆیی، ڕەنگە گرنگتر لەوانەش ئەو بەنداوانە بێت كە هەریەك لە توركیا و سوریا دروستیدەكەن، وەك ئەوەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی پێداوە.

نەتەوەیەكگرتووەكان بانگەوازێك لەبارەی زۆنگاوەكانی عێراقەوە بڵاودەكاتەوە

لە ساڵی 2018دا هاوینی گەرم كە بەدوای كەمبارانیدا ناوچەكەی گرتەوە بووە هۆی وشكبوونەوەیەكی مەترسیدار، ئاستی ئاو لە هەندێك ناوچەدا بۆ زیاتر لە سێ پێ دابەزی.

بەهۆیەوە بەخێوكارانی گامێش نزیكەی چارەكی چوارپێكانیان لەدەستدا و، زۆرێكیشیان ناچاربوون ناوچەكانیان جێبهێڵێن كاتێك بووە بیابان، بەڵام پاش چەند مانگێك ئاوی ناوچەكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردەوە، بەشێك لە دانیشتووانیش بۆ شوێنەكانی خۆیان گەڕانەوە، بەڵام مەترسییە گەورەكان هەر مانەوە.

ئەگەر جارێكی دیكە زۆنگاوەكان وشك بكەن، هیچ بژاردەیەك بۆ گەلی معێدان نامێنێتەوە جگە لە جێهێشتن و دووركەوتنەوە لە ناوچەكانیان، وەك ئەوەی نیویۆرك تایمز ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پێشتر

ڕانیە.. تەرمی كچێك گەیەندرایە نەخۆشخانە

بابەتی دواتر

كەشتییەكی ئیسرائیل هێرشی كرایەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share