ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی کەرکوک_ەوە ئاشکراکرا

شەوی رابردوو لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆک کۆمار تایبەت بە دۆخی شاری کەرکوک کۆبوونەوە و جەخت لە چارەسەری کێشەکانی پارێزگاکە کرایەوە.

عەباس رازی ئەمینداری هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لە بەیاننامەیەکدا دیارترین تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە و بڕیارەکانی خستەڕوو کە تێیدا هاتووە، “رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو سەرکۆنەکران و داواکرا هەمووان پەیامی هێورکردنەوەیان هەبێت لەپێناو سەقامگیری ئەو پارێزگایەی خاوەن تایبەتمەندیی خۆیەتی، چارەسەری خێرا بدۆزرێتەوە بۆ کێشەکانی کەرکوک بەتایبەت بابەتی بارەگاکەی شۆراو”.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “جەختکرایەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا، پاڵپشتی لیژنەکەی پەرلەمان کرا بۆ بەدواداچوون لە رووداوەکانی کەرکوک و داواکرا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ رای گشتی بخرێتەڕوو”.

باسلەوەشکراوە، “لیژنەیەک لەسەرکردەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت سەردانی کەرکوک دەکەن بۆ راوەستان لەسەر راستییەکان و چارەسەری خێرای دۆخەکە”.

جەختلەوەشکراوەتەوە، “پێویستە گۆڕانکاری ئیداری لەکەرکوک ئەنجام بدرێت و هاوسەنگی پێکهاتەکان بپارێزرێت”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە

بابەتی دواتر

سودانی دەگاتە ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەک هەفتە پشوو رادەگەیەندرێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەبۆنەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی داوای یەک هەفتە پشووی لە ناوەندەکانی خوێندندا کردووە. جومانە گلای، وتەبێژی…
Total
0
Share