هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکەینەوە ئەوانەی کە ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێریان هەیە و دەیانەوێت خاوەندارێتی بگوازنەوە یان ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان نوێ بکەنەوە، دەتوانن پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان واتە (بەڕاد) لە تاقیگەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سنووری گەرمیان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان لەهاتوچۆی گەرمیان، سەردانی هاتوچۆی هەولێر بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ 11 قوربانی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share