بڕیارە ڕۆژی 14 ی نیسان، پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و خوێندنەوە و گفوگۆ بکات لەسەر دۆخی گوزەرانی کەسوکاری ئەنفالکراوان.
سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات دوو سبەی ڕۆژی چوارشەممە لە بینای پەرلەمان ئامادەبن سەبارەت بە گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنه‌ی پێكهاتوو به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (پێنجه‌م)ى مادده‌ى (16) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئاگاداربوون له‌دۆخی كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كاندا، به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار.
ڕۆژی 14ی نیسان هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کارەساتی ئەنفال و بڕیارە پەرلەمانی کوردستان لەو ڕۆژەدا دۆخی ژیانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان تاوتوێ بکات و گوێ لە تێبینی و زانیارییەکانی لیژنەکە بگیرێت کە بۆ ئەو پرسە پێکهاتبوو.