كۆمسیۆن هەنگاوی كردەیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەناوە

بەرپرسێكی كۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، تائێستا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێنەكردووە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تائێستا لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە هیچ بڕیارێك بە نوسینگەكانی هەرێم نەدراوە بۆ دەستكردن بە ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

وتیشی، “كاری ئێستامان تەنها ئامادەكارییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق، كە ئێمەش وەكو هەرێمی كوردستان، بەهۆی بوونی ئاوارەوە، ئامادەكارییان بۆ دەكەین”.

لەگەڵ ئەوەشدا پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە و، لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی مانگێك درێژكراوەتەوە و تا 12ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.، ئامانج عەزیز وای وت.

ئاشكراشیكرد، بەشێوەیەكی گشتی ئەنجومەنی كۆمسیاران دوای ئەوەی بە فەرمی بڕیاری سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی بەدەستدەگات، ئەوكات بڕیار بە ئیدارەی هەڵبژاردن دەكات كە خشتەیەكی زەمەنی بۆ هەموو قۆناغەكانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دابنێت.

لە 3ی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسوومێكی هەرێمی دەركرد و بەپێی ناوەرۆكەكەی لە 25ی شوباتی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەباس فەتاح: ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە هیچ بەهایەكی یاسایی نییە

عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڵاوكردنەوەی شتێك بەناوی بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنی…
Total
0
Share