قوباد تاڵەبانی باس لە لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغداد دەكات

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “ڕێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غداد دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی ڕاشكاوانە‌‌ بوو”.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكومەت و سەرۆکى شاندی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم و ئەندامانی شاندەكە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، شاندەكە لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تیی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبووەوە بۆ خستنەڕووى ناوەڕۆکى ئەو ڕێککەوتنەى کە شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیانداوە و جێگیرکراوە لە یاساى بودجەى 2021ى عێراق دا.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانیی قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەدا، “ئەم رێکكە‌وتنە‌ لەدەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بە ڕاست و دروستی زانیارییەکان بگەیەنین و زۆر بە ڕاشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان وچۆنییە‌تی جێگیركردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێ كردن بێت”.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “وە‌ك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان ڕاسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە”‌.

بابەتی پێشتر

بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمان ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە حاجیاوا ماركێتێك سوتا

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماركێتێك لە حاجیاوا سوتا و زیانی ماددی زۆریش بەر ماركێتەكە كەوت. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین، ئاگارەكە لە…
Total
0
Share