خواردنگەیەك لە دهۆك داخرا كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی شۆرباكەیدا دۆزرابووەوە

لە خواردنگەیەكی شاری دهۆك چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی قەلیەدا دۆزرایەوە و لیژنەكانی قائیمقامیەت خواردنگەكەیان داخست.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی دهۆك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەبەردەوامی بەدواداچوونەكاندا پشكنین بۆ خواردنگەیەكی شاری دهۆك كراوە كە چۆلەكەی مرداربوو لەناو مەنجەڵی قەلیەدا بووە و لیژنەكان چۆلەكە مرداربووەكەیان لەناو مەنجەڵەكەدا دەرهێنا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەكانی قائیمقامیەت بڕیاری داخستنی خواردنگەكەیاندا و خاوەنەكەشی رووبەرووی لێپێچیینەوەی یاسایی دەكرێـتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەکانی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە داوای دەستپێکردنەوەی دەوام دەکەن

دوای بڵاوکردنەوەی گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو، هەریەک لە…
Total
0
Share