زیاتر لە 1100 توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركرا

12 توشبوو گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 1100 توشبووی دیكە بە كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 12ی نیسان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەو ماوەیەدا 11 هەزار و چوار پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە هەزار و 158 توشبوو تۆماركراوە.

ڕونیشیكردوەتەوە، 460 توشبوو چاكبوونەتەوە و 12 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 133 هەزار و 428، لەو ژمارەیە 114 هەزار و 439 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 799 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ئامارەكە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنەمای (5-30).. رێگایەكی ئاسان و سوودبەخش بۆ ئەوانەی ماوەیەكی درێژ دادەنیشن

شێوازی ئێستای ژیان زۆرینەمان ناچاردەكات ماوەیەكی درێژ بە دانیشتنەوە بەسەرببەین، بەتایبەت ئەوانەی كارەكانیان لە نوسینگەكاندا بەسەردەبەن. توێژینەوەیەكی ئەمریكی…
زیاتر ببینە

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین. د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share