وتەبێژی حكومەتی هەرێم: قوتابخانەكان دادەخرێن و خوێندن بە ئۆنلاین بەردەوام دەبێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، قوتابخانەكان دادەخرێن و خوێندن بە ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و باسی لە پرسی موچەش كرد.

پاش كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگاكانی سەربە پەروەردە بە حكومی و ناحكومییەوە ڕادەگیرێن و خوێندنی ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەربە خوێندنی باڵا وەك ڕێوشوێنی پێشوو كە خوێندنی ئاوێتەیە بەردەوام دەبن، هەموو شوێنە گشتییەكانیش سنووردار دەكرێن”.

لەبارەی ڕێنماییە نوێیەكان جوتیار عادل ئەوەشی خستەڕوو، “هاتوچۆ لەگەڵ پارێزگاكانی عێراقەوە هاوشێوەی ڕێنماییەكانی پێشوو بەردەوام دەبن، هەروەها داوا لە پارێزگاگان كراوە ڕێگە بە هیچ كۆبوونەوەیەكی جەماوەری و گردبوونەوەی خەڵك و پرسە نەدەن و قەدەغە بكرێن و ڕێوشوێن بگرنە بەر”.

هەروەها “ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دەوامی حكومەت لە ڕۆژانی پێنجشەممەدا” یەكێكی دیكە لە بڕیارەكانی لیژنەكە بوو.

هەر لەو كۆنگرەیەدا، وتەبێژی حكومەتی هەرێم باسی لە موچە كرد و وتی، “سەبارەت بە موچە، هەندێك وردەكاریی هونەری ماون، لیژنەكانی ئێمە لە حكومەتی هەرێم و وەزارەتەكان لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەغداد و كۆبوونەوەیەكی هونەری ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی هەبێت سەبارەت بەوەی چەند بۆ هەرێم دەنێردرێت”.

بابەتی پێشتر

بڕێک ڤاکسینی کۆرۆنای دیکە دەگاتە هەرێم

بابەتی دواتر

وەزیری کشتوکاڵ داوایەک ئاڕاستەی جوتیاران دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share