بڕێک ڤاکسینی کۆرۆنای دیکە دەگاتە هەرێم

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان لەو ڤاکسینەی کە ئەمڕۆ دەگاتە عێراق بەشێکی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت و پشکی سلێمانیش دەنێردرێت.

د.هێرش سەلیم، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ” لە چوارچێوەی گرێبەستی دابین كردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ بەشێك لە ڤاكسینی پ. ڤایزەر دەگاتە عێراق ، وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ بەشی پارێزگای سلێمانی كە بەشێوەی هەفتانە ئەبێ بگاتە شاری سلێمانی و لە دوو سەنتەر هەڵ دەگیرێ تا كاتی تەواو كردنی ڕێ و شوێنی دابەشكردنی لەلایەن تیمە ڕاهێنراوەكانی تایبەت بە ڤاكسینی پ.ڤایزەر”.

لەماوەی ڕابردوودا دوو جار پشکی هەرێمی کوردستان لەو ڤاکسینەی کە عێراق دەیکڕێت یان پێی دەبەخشرێت گەیەندراوەتە بەڕێوبەرایەتییەکانی تەندروستی و بەپێی ڕێکارێکی تەندروستی لە هاوڵاتییان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: جەختمان لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کردەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان خەجت لە پەلەکردن و دروستکردنی کۆدەنگی کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو. قوباد…
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
Total
0
Share