كەشناسیی هەرێم: شەپۆلی باران و بەفر تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

كەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێكی باران بارین رادەگەیەنێت و دەڵێت، تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت، كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێش رووندەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست لەئێستادا رووى لە ناوچەکەمان کردووە، دەبێتە هۆى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلەكە تا رۆژى پێنجشەممە لەسەر ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.

روونیشیدەكاتەوە، کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست کە بارستە هەوایەکى سارد یاوەرى دەکات لە رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە زیاتر دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

هەر لەماوەى کاریگەریى ئەم شەپۆلە باران بارین لە کاتى جیاجیا دەبارێت، چڕترین ماوەى دابارین لە رۆژانى سێشەممە و چوارشەممە دەبێت.

دەربارەی كەشوهەوای پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووش دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت و هەندێ کات هەورى تەواو دەبێت، ئەگەرى هەندێ نمەباران لە هەندێ ناوچە هەیە، لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان. ئەمڕۆ تا رادەیەک کەش جێگیر دەبێت.

سبەینێش ئاسمان هەورى دەبێت، لەگەڵ باران بارین لە تەواوى ناوچەکانی هەرێم و بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان. ئاستى دابارین لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا زیاتر دەبێت و، لە شەودا هەندێ جار لێزمە باران دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکە سەربازییەکانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

سلێمان سۆلیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هۆکاری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد و وتی،…
Total
0
Share