وەزیری کشتوکاڵ داوایەک ئاڕاستەی جوتیاران دەکات

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم داوا لە جوتیاران دەکات کە گەنمەشامی بچێنن و لە ئێستادا خاوەن کارگەکانی وشککردنەوەی گەنمەشامی ئامادەن بۆ ئەو پڕۆسەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ خاوەنی کارگەکانی وشککردنەوەی گەنمەشامی کۆبوویەوە و بڕیارە یاداشتێک لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و خاوەن کارگەکان واژوو بکرێت بۆ وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمەشامی جوتیاران.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاندووە، ” داوا لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە گەنمەشامی بچێنن، و بۆ ساغکردنەوەی بڕی ئەو بەرهەمانە ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەکانەوە وەردەگیرێتەوە، هەروەها  تاوتوێی ئەوە کراوە کە باشترین جۆری بنەتۆی گەنمەشامی بگەیەندرێتە دەستی جوتیاران بۆ ئەوەی کە بەرهەمی هاوردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕەکان و کارگەکانی خۆمان کەمبکەینەوە بەئامانجی گەیشتن بە خود بژێوی لە بەرهەم هێنانی گەنمەشامیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:  تەنها بە تەوتین کێشەی مووچە کۆتایی دێت

لیستی سەوزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیریی رەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن بافڵ…
Total
0
Share