لیڤەرپوڵ داوای پێدری دەکات و بەرشلۆنە کاردانەوەی خێرای دەبێت

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی پێدری ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکردووە، ئەم خواستەش ئیدارەی بارسای ناچارکردووە بەپەلە بڕیار لەنوێکردنەوەی بۆندەکەی بدەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لەسەرچاوە ئیسپانیەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بەڕێوبەرانی لیڤەرپوڵ پەیوەندیان بە لێپرسراوی کارەکانی پێدری ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بەرشلۆنەوە کردووە، پێیان ڕاگەیاندوون لەم نزیکانەدا بە فەرمی بۆند بۆ گواستنەوەی ڕووە و ئانفێڵد ڕۆدز دەستپێدەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، پێدری لە هاوینی 2021 بۆندە سەرەتاییەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە کۆتاییدێت و لە ئێستاشدا نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی 70 ملیۆن یورۆیە، ئەم نرخە بۆ لیڤەرپوڵ و یانە داواکارەکانی دیکە مەحاڵ نییە و تەرخاندەکرێت.

پێدری، ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە

ئیدارەی نوێی خوان لاپۆرتا دوای پێزانینیان بە هەوڵەکانی لیڤەرپوڵ، دەستیان بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لێپرسراوی کاروباری گەوهەرەکەی کاناری کردووە، بڕیاریانداوە بەر لە دەستپێکی میرکاتۆی هاوینی 2021 بۆندێکی نوێ پێشکەشبکەن تیایدا موچە و ئیمتیازاتی بەرزدەکرێتەوە، هەروەها نرخی شکاندنی گرێبەستەکەشی بۆ 350 ملیۆن یورۆ زیاددەکرێت تاوەکو لیڤەرپوڵ و یانە داواکارەکانی دیکەی بێهیوابکەن.

بابەتی پێشتر

ئارتێتا کەوتووەتە بەر لێشاوێک ڕەخنە و گەورەکان لەدژی وەستاونەتەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی و ئەحمەد ئەبوغێت كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کانتی کردووه‌ و به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، فرانک لامپارد کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نگۆلۆ کانتی فه‌ره‌نسی ئه‌نجامداوه‌ و داهاتووی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌یان تاوتوێکردووه‌. ماڵپه‌ڕی…
Total
0
Share