ئارتێتا کەوتووەتە بەر لێشاوێک ڕەخنە و گەورەکان لەدژی وەستاونەتەوە

بەپێی زانیاریی میدیاکانی بەریتانیا، یاریزانە ئەزمووندار و گەورەکانی یانەی ئارسیناڵ دژی مایکڵ ئارتێتا وەستاونەتەوە لێشاوێک ڕەخنەیان ئاڕاستەکردووە.

ڕۆژنامەکانی زە سەن و دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویانکردووەتەوە، کە یاریزانان زۆر بەتوندی وەڵامی ئارتێتایان داوەتەوە و پێیان وابووە قورسایی شکستەکانی ئەم وەرزە دەخاتە ئەستۆیان، لەکاتیكدا خۆی بەشێکە لە پڕۆسەکە و بەهەموو شێوەیەک خۆی لە بەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیانکردووە، کێشە ناوخۆییەکانی یانەی ئارسیناڵ بە بنسەبت گەیشتووە و یاریزانان بەهیچ شێوەیەک لە شێوازەکانی ئارتێتا ڕازی نین، تەنانەت گومانیان لە بڕیارە تاکتیکی و هونەرییەکانیش بۆ دروستبووە.

یاریزانان بە ئیدارەی یانەیان ڕاگەیاندووە، هەر کاتێک یاریزانێک بەباشی دەرنەکەوێت لەبری ئەوەی هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەکان بدات یاری دواتر ئارتێتا سزای هونەری دەسەپێنێت بەسەریدا، نمونەشیان بە پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ هێناوەتەوە کە باشترین هێرشبەری یانەیە و بەهۆی ئاستی بەرانبەر لیڤەرپوڵ لە یاری سلاڤیا پراگ سزادراوە، یەکێکی دیکەش لە ڕەخنەکان بەهۆی سوودوەرنەگرتن بووە لە توانا هونەرییە ناوازەکەی تۆماس پارتێ لە هێڵی ناوەند و چەندین کێشەی دیکە.

لەم وەرزەدا ئارسیناڵ لە دۆخێکی خراپدایە لە ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ 12 خاڵ لە پێگەکانی چامپیۆنزلیگەوە دوورە، هەروەها حەوت خاڵ لە پێگەکانی یوروپا لیگەوە دوورە و بەشداریکردنیان بۆ وەرزی داهاتوو لە خولە ئەوروپییەکاندا بووەتە ئامانجێکی مەحاڵ.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. باوكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵەكەی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ داوای پێدری دەکات و بەرشلۆنە کاردانەوەی خێرای دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share