دوو یاریزانی بەرشلۆنە تووشی كۆرۆنا بوون

(From L) Barcelona’s Uruguayan defender Ronald Araujo, FC Barcelona’s Brazilian defender Dani Alves, Barcelona’s French defender Clement Lenglet, Barcelona’s Argentinian forward Kun Aguero and Barcelona’s Spanish defender Gerard Pique take part in a training session in Barcelona on November 19, 2021, on the eve of their Spanish Liga football match against RCD Espanyol. (Photo by Josep LAGO / AFP) (Photo by JOSEP LAGO/AFP via Getty Images)

تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە تووشبوونی دوو یاریزانی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند.‏

لە دوایین پشكنینی كۆرۆنا بۆ سەرجەم یاریزان و فەرمانبەر و دەستەی كارگێڕیی یانەی ‏بەرشلۆنە، دەركەوتووە هەردوو یاریزان لینگلێت-ی فەرەنسی و ئالڤێس-ی بەرازیلی ‏تووشی كۆرۆنا بوون.‏

بۆیە بڕیار دراوە هەردوو یاریزانەكە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لەژێر چاودێریی پزیشكیدا بن.‏

بەراورد بە ئینگلتەرا، لە ئیسپانیا دۆخی كۆرۆنا باشە و زۆر كاریگەریی لەسەر یانەكان ‏دروستنەكردووە.‏

ڕیاڵ مەدرید تاكە یانەیە لە ئیسپانیا زۆرترین تووشبووی بە كۆرۆنا هەبووە، پشكنینەكانی ‏هەشت یاریزانی پۆزەتیڤ بوون.‏

ئامادەكارییەكانی بەرشلۆنە بۆ هەفتەی نۆزدەیەمی خولی ئیسپانیا دەبێت، كاتێك ‏ڕووبەڕووی ڕیاڵ مایۆركا دەبێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

پاریس سان جێرمان هەڵمەتی فرۆشتنی یاریزانەكانی دەستپێكرد

بابەتی دواتر

حزبوڵڵای عێراق: بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share