هەرێم.. لەماوەی 24 كاتژمێردا زیاتر لە هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

تەندروستیی هەرێم ئاماری كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لە 24 كاتژمێردا زیاتر لە هەزار كەس لە هەرێم تووشی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە دوێنێ ژمارەی توشبوون بە ڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان هەزار و 129 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای سلێمانی بووە كە 423 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا 11 كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، شەش كەسیان لە هەولێر و یەك كەس لە سلێمانی و سێ كەسیش لە دهۆك و كەسێكیش لە گەرمیان بووە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتین لە 360 كەس.

بابەتی پێشتر

بەڕێوبەری پێشووی CIA: ئێران گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری تیرۆرە لە جیهاندا

بابەتی دواتر

وێنەی بیرۆكەیەكی هاوسۆزی بۆ نەخۆشێكی كۆرۆنا كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەڵەبجە: بۆیەکەمجار حکومەتی عێراق وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ کردین

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بۆیەکەمجار وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاستەوخۆ لە بەغدادەوە بەشە ڤاکسینی پارێزگای ناردووە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە…
زیاتر ببینە

لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

پەیامی شارەزایەكی تەندروستی دەربارەی ئامادەیی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستیی هەرێم، لەلایەن وەزیرێكی پارتی و میدیای فەرمییانەوە وەك…
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share