لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی ڕێكاری نوێ كۆدەبێتەوە

قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدووردەزانرێت

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی بڕیار و ڕێكاری نوێ و وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی-یش قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ بەدووردەزانێت.

بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیار و ڕێكارەكان تایبەت مانگی ڕەمەزان كۆببێتەوە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی ئێستای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا و ئەو بڕیارانەی پێشتر دراون دەكرێت، تا بزانرێت چۆن و لە كوێ جێبەجێكراون.

وتیشی، “سەبارەت بە كاریگەری بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، ئێمە پێویستمان بەكاتە تا كاریگەرییەكەی هەست پێبكرێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا باش نییە و حاڵەتەكانی توشبوون زۆرن”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆی بەدوورزانی و وتی، مانگی ڕەمەزان نزیكبووەتەوە و لە دۆخێكی وادا پێویستە هەم ڕێكارەكان و هەم بژێوی هاوڵاتیان لەبەرچاوبگرین.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە كۆبوونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ئێستا دەكەین بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتەكانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا.

وتیشی، “وەك سلێمانی پێشنیارەكانی خۆمان دەخەینەڕوو، كە جەختدەكاتەوە لەسەر ئامادەكردنی دامودەزگا تەندروستییەكان و زەمینەسازیی مرۆیی و دابینكردنی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی و دەستەبەركردنی ڤاكسین”.

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەوەشی خستەڕوو، گرنگترین هۆكار بە خۆپارێزی دەزانین، كە پێویستە هاوڵاتیان ڕەوچاوی بكەن ئەویش لەڕێی دوركەوتنەوە لە كۆڕ و كۆبوونەوە و قەرەباڵغی و بەكارهێنانی ماسك.

سەبارەت بەو ڕێوشوێن و بڕیارانەش كە تائێستا گیراونەتەبەر لە داخستنی قوتابخانە و مزگەوتەكان و قەدەغەی هاتوچۆ، پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەكرد، ڕای تایبەتی خۆمان هەیە لەسەر بنەمای زانستی و هەڵسەنگاندی پیشەیی و داخوازیی كارگێڕی.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

لە مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵەی "ئۆف ساید" ڕوونادات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ…
Total
0
Share