لە مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵەی “ئۆف ساید” ڕوونادات

بەرپرسی تۆڕی بەرەوپێشچوونی تۆپی پێ و لاوانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا)، ئارسن ڤینگەر پێی وایە سیستمێکی نوێ بۆ یاریدەدانی ناوبژیوانان لە حاڵەتی دەستنیشانکردنی “ئۆفساید” بەگەڕدەخرێت، ئەو سیستمە ڕێگە بە تێپەڕبوونی هەڵە نادات.

ڤینگەری تەمەن 71 ساڵ لە پێشوودا ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ بووە و لە چاوپێکەوتنێکدا بە پرۆگرامی “لایڤینگ فوتباڵ”ی ڕاگەیاندووە، ” سیستمی ئەلیکترۆنی ئۆفساید بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر ئامادەدەبێت”.

ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکە دەڵێت، ” سیستمی ئەلیکترۆنی ئۆفساید تایبەت دەبێت بە ناوبژیوانان و ژووری ڤار، هەر کاتێک یاریزان بکەوێتە ناوچەی ئۆفسایدەوە ڕاستەوخۆ و بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئامێرێکی تایبەتی چاودێریکار بە گڵۆپی سوور ناوبژیوانی لاینمان ئاگاداردەکاتەوە ئەگەر حاڵەتەکە بەسەریشیاندا تێپەڕبکات، سیستمەکە پێی دەڵێت حاڵەتەکە ئۆفساید بووە یان نا”.

لە ئێستادا (فیفا) سیستمی (ڤار)ی بەکارخستووە، لە ڕێگەی تەکنەلۆجیاوە گرتە تۆمارکراوەکان لێدەدرێتەوە و ستافێکی تایبەتی چاودێریکار لە ڕێگەی گرتە ڤیدیۆییەکانەوە حاڵەتەکانی تۆماری گۆڵ و هەڵە و پەناڵتی و چەندین حاڵەتی دیکە ئاشکرادەکەن.

ئارسن ڤینگەر، بەڕێوبەری کەرتی لاوان و بەرەوپێشبردنی تۆپی پێ لە فیفا

ڤینگەر دەڵێت، ” لە ئێستادا حاڵەتەکان لێکدەدەینەوە تاوەکو لە سیستمە نوێیەکە تۆماریبکەین، هەندێجار یاریزانان لەگەڵ بەرگریکاران لەسەر هێڵ دەمێننەوە و دەبێت ئەوەش دیاریبکرێت کە حاڵەتەکە ئۆفسایدە یان نا، سیستمەکە لە ماوەی 70 چرکە و هەندێجار 80 چرکە حاڵەتەکە ئاشکرادەکات بەتایبەت ئەگەر حاڵەتی ئۆفسایدەکە قورسبێت”.

بەرپرسەکەی فیفا لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە، بەکارخستنی سیستمی ئەلیکترۆنی ئۆفساید کاریگەرییەکی گەورە لەسەر مۆندیالی 2022 دروستدەکات و چیتر گۆڵە تۆمارکراوە گومانلێکراوەکان بەسەر ناوبژیواناندا تێپەڕناکەن.

بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی ڕێكاری نوێ كۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئەهرامەكان چۆن و لەلایەن كێوە دروستكراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share