حكومەتی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران شەهیدانی بەرەكانی جەنگی دژی داعش، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی كە پێشینەی كشتوكاڵییان وەرگرتووە پاكتاو دەكرێن و لێخۆشبوون بۆ قەرزەكانیان دەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی، كە رۆژی 2ی4ی2024 دەرچووە ، تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا سەرجەم پێشینە كشتوكاڵییەكان كە لەسەر كەسوكاری شەهیدانن پاكتاو بكرێن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكە ئەو شەهیدانە دەگرێتەوە كە شەهیدانی سەنگەری بەرەكانی شەڕی دژی داعش و پێشمەرگە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییانی خۆبەخش و فەرمانبەرانی شارستانی دەكرێتەوە و وەزارەتی دارایی جەختیكردووەتە كە ئەوانەی ئەو پێشینانەیان وەرگرتووە، پاكتاو دەكرێن و لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی لەسەر شەڕەکەی ئەمڕۆی بازگەی تاسڵوجە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، لەبارەی ڕوداوەکەی ئەمڕۆ بازگەی تاسڵوجە کە لەنێوان ژمارەیەک پێشمەرگە و ئاسایشی بازگەکە ڕویدا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە…
Total
0
Share