هاوڵاتییەک لە گۆمێکی ناوچەی شارباژێڕ خنکا

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هاوڵاتییەک بۆ گەشت چوەتە ناوچەی شارباژێڕ و لە گۆمێکدا مەلەیکردووە، خنکاوە.

سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسە خەڵكی شاری سلێمانییە و لە دایکبووی ساڵی 1976 ە، دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەی چونەتە ئەو شوێنە مەلەیکردووە، بەڵام نەیتوانیوە خۆی دەرباز بکات و خنکاوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا کە لە شایەتحاڵەکانی ڕوداوەکەوە دەستی کەوتووە، “ئەو کەسە ناوی (ئ،م) بووە و شۆفێری تاکسی بووە، دوای ئەوەی موبایلەکەی داوە بە دەستی یەکێک لە منداڵەکانیەوە وتوویەتی ڤیدیۆم لێ هەڵبگرە بە مەلە دەچمە ئەوبەر، بەڵام نەیتوانیووە خۆی ڕزگار بکات و خنکاوە.

خنکانی ئەو هاوڵاتییە لە کاتێکدایە کە قائیمقامیەتی قەزای ماوەت پێشتر بە تابلۆیەک، ئاگاداری گەشتیارانی کردووەتەوە کە گۆمی قازان گۆمێکی ترسناک و ئاڵۆزە و پێشتر چەندین کەسی تێدا خنکاوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی ڤاکسینەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share