بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بۆ ئێستا: تەقەكەرەكان دەستگیركران

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەس بە تۆمەتی تەقەكردن لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەستگیركران.

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،ئەمشەو چوار كەس بە تۆمەتی تەقەكردن لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەستگیركراون و دەستیشگیراوە بەسەر چەند چەكێكدا.

ئاشكرایكرد ڕووداوەكە لەسەر كێشەی زەوی و زار لە نێوان دوو بنەماڵە بووە.

ئەمشەو لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی كەسێك كوژرا و سێ كەسی دیكە برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، سبەینێ رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست…
Total
0
Share