قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دڵنیایی دەداتە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان کە وەرگرتنی پارچە زەوی مافی خۆیانە و ڕێکارە یاساییەکانی ئەو پڕۆسەیەش تەواو بووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، ” لەوانەیە بە لێدوان و ڕوونکردنەوەی نابەرپرسانە، دڵگران بووبن و وا هەستتانکردبێت کەسانێک هەن، ڕێگرن لەبەردەم وەرگرتنی زەوییەکانتان کە مافێکی ڕەوا و یاسایی خۆتانە، من لێرەوە دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کەس و هێزێک نیە، بتوانێت لەبەردەم مافە ڕەواکانتان بوەستێتەوە”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەو زەوییانەی وەری دەگرن هەموو ڕێکارێکی یاسایی پێویستی بۆ كراوە و بەئیمزای بەندە و بەپێی سێ فەرمان لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرکراون و رێکارەکان لەکابینەی نۆیەمدا تەواوکراون، کە ناوەڕۆکی سێ فەرمانەکە بریتییە لە دابەشکردنی زەوی بەسەر 11142 کەس لە کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان”.

جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاندووە، ” بۆیە دووبارە دڵنیاتان دەکەمەوە بە هیچ شێوەیەک قابلی قەبوڵ نابێت ڕێگریتان لێ بکرێت بۆ وەرگرتنی مافێکی ڕەوا و یاسایی ئێوەی دڵسۆز و قوربانیدەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەو رۆژەوە ئەژماردەكرێت كە راگیراوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جەختیشدەكاتەوە،…
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی زیاتر كران

وتەبێژی بازاری دراوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، باس لە دامەزراندنی چەند كارگەیەك و وەبەرهێنانی…
Total
0
Share