کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ بارانبارین ڕادەگەیەنێت

بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، سبەی 10ی نیسان ئەگەری بارانبارین لە پارێزگاکانی هەرێم هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

بەپێی ئەو پێشبینییەی کە بەڕێوبەرایەتییەکە ئاشکرایکردووە، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەگەڵ بارینی تاوەباران لەناوچە شاخاوییەکاندا.

پێشبینییەکە ئاشکرای دەکات سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، 26 پلە و نزمترین 18 پلە دەبێت، لە سلێمانی 25 بە 12 پلە، دھۆک 23 بە 13 دەبێت، لە کەرکوکیش 29 بە 17 پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە و لەگەڵ ئەوەش لە هەندێک ناوچە هەورە بورسکە دەبێت.

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of outdoors and text

May be an image of 1 person, outdoors and text

بابەتی پێشتر

"هیچ بەرنامەیەک بۆ داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد نییە"

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێك بوو بە دوو بەشەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا شۆفێرێك گیانیلەدەستدا دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی بوو بە دوو بەشەوە. پەیامنێرمان پێی راگەیاندین، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر…
Total
0
Share