وەزارەتی تەندروستیی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی تەندروستیی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد و ڕایگەیاند، کارمەندانی نەخۆشخانە ئەهلییەکان و ڕیستۆرانتەکان دەبێت کارتی خۆ کوتانیان بە ڤاکسینی کۆرۆنا پێبێت.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ 9ی نیسان چەند بڕیارێکی دەرکرد و ڕایگەیاند، “داوا لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی دەکەین بە هیچ شێوەیەک بلیتی گەشت بۆ هیچ کەسێک نەبڕن، تا کاتێک ئەو کەسە کارتی خۆ کوتان لەگەڵ خۆی دەهێنێت”.

لە بڕیارێکی دیکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، “ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان و دەرمانخانەکاندا کار دەکەن پێویستە هەڵگری کارتی خۆ کوتانبن بە ڤاکسینی کۆرۆنا”.

لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، “ناوەندەکانی فرۆشتن یان ڕیستۆرانت و شوێنە گشتییەکان کارمەندانیان پێویستە هەڵگری کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بن، ئەگینا ڕێگە بەو شوێنە نادرێت لە کارەکانی بەردەوام بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
زیاتر ببینە

شارەزایەكی یاسایی وەڵامدەداتەوە
كام فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێردرێت؟

شارەزایەكی یاسایی دەڵێت، فراكسیۆنی سەدر كە گەورەترینە لەڕووی ژمارەی كورسییەكانەوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێردرێت. ئەمە لەكاتێكدایە…
Total
0
Share