وێنە.. 68 کوژراوی جەنگی ئێران – عێراق ئاڵوگۆڕیان پێکرا

ئەمڕۆ 8ی نیسان بەپێی ڕێککەوتنێک 68 ڕوفاتی ئێرانی و عێراقی ئاڵوگۆڕیان پێکرا و لە دەروازەی سنوری شەڵمچەوە تەرمەکان گەیەنرانەوە وڵاتی خۆیان.

بەپێی ڕێککەوتنەکە ئێران ٥ ڕوفاتی سەربازیی عێراقی ڕادەستکردووەتەوە و لەبەرامبەردا عێراق 63 ڕوفاتی ئێرانی ڕادەستی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

لەسەر ئەو ئاڵوگۆڕکردنە کۆمیتەی نێودەوڵەتی مانگی سور ڕایگەیاندووە، “ئەو ڕوفاتانە لە ساڵەکانی نێوان 1980 تا 1988 واتە بە درێژایی جەنگی ئێران – عێراق کوژراون و بە کۆمەڵ نێژراون.

بەرپرسانی ئێرانی و عێراق لە دەروازەی سنوری شەڵەمجە، لە نێوان شاری بەسرە و خورەمشار بە ئامادەی ڕێکخراوی مانگی سوری نێودەوڵەتی وەرگرتنەوەی ڕوفاتەکانیان واژوو کرد.

بابەتی پێشتر

ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم

بابەتی دواتر

10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی سەرکردەیەکی داعشەوە ئاشکرا بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share