10 ملیۆن دۆلار بۆ هەر کەسێک زانیاری لەبارەی سەرکردەیەکی داعشەوە ئاشکرا بکات

سەرکردەیەکی پێشوی قاعیدە بووە و بەهۆی چالاکی و ئەزمونییەوە دوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی چەکدارانی داعش بووەتە کەسی یەکەمی ئەو ڕێکخراوە چەکدارییە، ئێستا بۆ دۆزینەوەی 10 ملیۆن دۆلار دانراوە.

سەعید عەبدولرەحمان ئەلمەولایی، ئەو سەرکردەیەی چەکدارانی داعشە، کە ئێستا بووەتە کەسی یەکەمی ڕێکخراوەکە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشیش بەڵێنی 10 ملیۆن دۆلار بە هەر کەسێک دەدات کە هاوکاربێت لە دەستنیشانکردنی شوێنی ئەلمەولایی.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆمەڵێک تاوانی داوەتە پاڵ سەعید عەبدولرەحمان ئەلمەولایی کە هەندێکجار بە “حاجی عەبدولرەحمان”یش ناودەبرێت، لەوانە کوشتنی خەڵكی سڤیل و ڕەوایەتیدان بە کوشتن.

ئەو کەسەی لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە بە 10 ملیۆن خەڵات دەکرێت بەڵێنیشی پێدەدرێت کە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە و لەوێش گیانی دەپارێزرێت.

سەعید عەبدولرەحمان ئەلمەولایی پێشتر لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە عێراق دەستگیرکراوە و لە کاتی دەستگیرکردنەکەشیدا دانی بەوەداناوە کە پەیوەندی لەگەڵ جیهادییەکانی ئەوروپا هەبووە، لەگەڵ ئەوەش هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، “ئەلمەولایی لە زیندان ناوی چەند چەکدارێکی بیانی قاعیدەی بردووە و ئەوەش وەک خۆ پەڕاندنەوەی خۆی، لەکاتێکدا ئەوە دوو ڕوویە و فرۆشتی کەسانێکە کە متمانەیان بە ئەلمەولایی هەبووە”.

بابەتی پێشتر

وێنە.. 68 کوژراوی جەنگی ئێران – عێراق ئاڵوگۆڕیان پێکرا

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. دانەنانی کورسییەک ڕەخنەی توند ڕوبەڕوی تورکیا دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share