دەیان خێزان لە گوندەكانی شارەبانەوە ئاوارەی دیالە بوون

بەهۆی مەترسییەكانی داعش و هێرشەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی گوندەكانی شارەبانەوە، دەیان خێزان لە گوندەكانی ڕەشاد و نەهر ئاوارەبوون و دەرگای مزگەوتەکان بۆ لەخۆگرتنی ئاوارەکان واڵاکران.

قوسەی خەزرەجی، بەڕێوەبەری وەقفی سوننی لە قەزای شارەبان بە ڕۆژنامەی “شەرقولئەوسەت”ی سعودی وتووە،” بەهۆی ترس لە هێرشی میلیشیاکان بۆ تۆڵەکردنەوە، سەدان خێزان لە گوندەكانی ڕەشاد و نەهری سەر بە قەزای شارەبان ئاوارەبوون و دەرگای مزگەوتەکان بۆ لەخۆگرتنیان لە دیالە کراونەتەوە”.

باسی لەوەشكردووە، هەر خێزانێک وەک قۆناخی سەرەتا بڕی 500 هەزار دیناریان بەسەردا دابەشکراوە.

خەزرەجی ئاشكراشیكردووە، ئەو خێزانانە لە ترسی قووڵبوونەوەی ناكۆكییەكان و زیاتربوونی گرژییەكان ماڵ و حاڵی خۆیان بەرەو دیالە بەجێهێشتووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی سێشەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردبووەسەر گوندی ڕەشاد-ی سەر بە قەزای شارەبان، 12 كەس كوژران و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

هێرشەكەی سەر گوندی ڕەشاد پەرچەكرداری بەدوادا هات و دانیشتووانی گوندەكە هێرشیان كردەسەر گوندێكی دیكەی ناوچەكە، چەند كەسێكیان كوشت و ژمارەیەك خانوویان سووتاند.

گوندی ڕەشاد شیعەنشینە و گوندەكەی دیكە كە هێرشی پەرچەكرداری كرابووەسەر، سوننەنشینە.

بابەتی پێشتر

جۆن كێری: گۆڕانی ئاووهەوا (بوون) دەخاتە مەترسییەوە

بابەتی دواتر

گۆڕانكارییەكانی بەرشلۆنە تەنها ڕاهێنەر نین، زۆری تریشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share