بەریتانیا وردەكاری پڕۆسەیەكی ئەمنی 10 ڕۆژە لە كوردستان ئاشكرادەكات

بڕیاری هێرشەكە لە 22ی ئازاری ڕابردوو درا

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، فڕۆكەكانیان مانگی ڕابردوو چەند بۆردومانێكی ئاسمانی دژ بە داعش ئەنجامداوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی نیسان ڕونیكردەوە، بۆردومانە ئاسمانییەكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزی پیادەی عێراقی لە شاخی مەخمور لە باشووری ڕۆژئاوای هەولێر بووە و 10 ڕۆژی خایاندووە.

ئاشكراشیكرد، فڕۆكەكانی سەر بە هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیا و فڕۆكەی دیكەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشە ئاسمانییەكانیان ئەنجامداوە.

بڕیاری هێرشەكە لە 22ی ئازاری ڕابردوو درا، دوای دڵنیابوونەوە لە كۆبوونەوەی چەكدارانی داعش لە ئەشكەوتەكانی شاخی مەخمور. سێ فڕۆكەی شەڕكەری هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانی لە جۆری (تایفون) هێرشەكانیان بە بەكارهێنانی موشەكی (ستۆرم شادو) ئەنجامداوە.

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا دوپاتیشیكردەوە، پاش بەدواداچوونی دواتر سەركەوتی بۆردومانە ئاسمانییەكە پشتڕاستكراوەتەوە.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

نرخی نەوتی خاو دابەزی

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی حزبە سیاسییەكان و سەرۆكی هەرێم بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی پێنج كەسی بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پێنج كەسیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی…
Total
0
Share