تەرمی ئەو گەنجەی چوار رۆژ لەمەوبەر لە دەربەندی رانیە خنکا دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی محەمەد عەلی ئەو گەنجەی چوار رۆژ لەمەوبەر لە دەربەندی رانیە خنکا دۆزرایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی غەواسەوە توانرا تەرمی محەمەد عەلی تەمەن 20 ساڵان لە ئاوی دەربەندی رانیە دەربهێنرێتەوە کە چوار رۆژ لەمەوبەر خنکابوو تێیدا.

محەمەد دانیشتووی گەڕەکی قولەی قەزای رانیە بوو بەمەبەستی مەلەکردن رووی لە دەربەندی رانیە کردبوو، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا لە ئاوەکەدا خنکا و لە دوای خنکانیشی تیمەکانی غەواسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی رانیە لە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوام بوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی عێراق دەچێتە ئەمریکا

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی بە پەتا دایناوە.. نەخۆشییەکی نوێ و ترسناک زانایانی سەرقاڵ کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share