ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

پەرلەمانی کوردستان

ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیا جیاکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەک ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن و گلەییان هەیە لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساكە.

لە یاداشتێكدا 51 پەرلەمانتاری کوردستان ڕایانگەیاندووە، “لە یاسای هەڵبژاردنەکاندا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەی سەربەخۆ ناوی نەهێندراوە و ئەوەش دیسانەوە کێشەیەکی گەورە بۆ کورد دروست دەکات لە هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا”.

له‌ یاداشتى په‌رله‌مانتاراندا كه‌ ئاراسته‌ى فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان كراوه ‌و تیایدا هاتووه‌، “لەدانیشتنی ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمدا دەنگتاندا لەسەر پاشکۆى پێشنیارى لیژنەی یاسایی تایبەت بە دابەشکردنى بازنەى هەڵبژاردنەکان لەسەرجەم پارێزگاکانى عێراق بەپێى کۆتاى ئافرەتان”.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتەکەیاندا هاتووە، “پەرلەمانی کوردستانیش لە دانیشتنى نائاسایی ژمارە (2) رۆژى 5ی 2ی2015 هەڵەبجەى وەک پارێزگا ناساندوە و یاساى ژمارە(1)ى ساڵى (2015 )ى دەرکردووە و یاساى ئیدارەى پارێزگاى هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان_عێراق”.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ڕاشیانگەیاندووه‌، “لەبەرئەوە ئێمە ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانى کوردستان داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە هەموارى ئەو پێشنیازەى ڕۆژى 10تشرینی یەكەم بکەنەوە و ئەو مافە دەستورى و یاساییە بگەرێننەوە و هەڵەبجەش وەک پارێزگایەکى سەربەخۆ ئەژماربکەنەوە و بیکەنە خاوەن بازنەیەکى هەڵبژاردنى سەربەخۆى خۆى”.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی یاداشتەکەیان واژوو کردووە
لیستی ناوى پەرلەمانتاران:-
ئومێد خۆشناو : فراکسیۆنى پارتى
زیاد جەبار : فراکسیۆنى یەکێتى
گوڵستان سعید : فراکسیۆنى گۆران
شێرکۆ جەودەت :فراکسیۆنى یەکگرتوو
جەنان جەبار :فراکسیۆنى مەسیحی
لیزا فەلەکەدین کاکەیی :فراکسیۆنى پارتى
سەرچنار ئەحمەد: فراکسیۆنى یەکگرتوو
سەرکۆ ئازاد گڵاڵی:فراکسیۆنی یەکێتی
مەلا هەورامان گەچێنەیی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
جەلال محمد:فراکسیۆنی گۆڕان
ڕۆژان سلیڤانەیی:فراکسیۆنی پارتی
شادى نەوزاد: پەرلەمانتارى سەربەخۆ
لوقمان حمد حاجى:فراکسیۆنی یەکێتی
هەلز بۆتانی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
راهی رەهبەر ئیبراهیم:فراکسیۆنی یەکێتی
شاخەوان رەئوف بەگ:فراکسیۆنی گۆڕان
ئیسماعیل سگێری: فراکسیۆنی یەکگرتوو
گولیزار رەشید سندى:فراکسیۆنی پارتی
فەیسەڵ عەباس عەوڵا:فراکسیۆنی یەکێتی
روپاک ئەحمەد وەرتی:فراکسیۆنی کۆمەڵ
رزگار شەهید محمد فراکسیۆنی گۆڕان
زێدان برادۆستی: فراکسیۆنی پارتی
رۆژان شەهید حەمە رەش:فراکسیۆنی یەکێتی
زانا مەلا خالد:فراکسیۆنی پارتی
شیرین ئەمین:فراکسیۆنی گۆڕان
عەباس فەتاح:فراکسیۆنی یەکێتی
شوان زرارى:فراکسیۆنی پارتی
سەلمە فاتح:فراکسیۆنی یەکێتی
حیکمەت گەودا: فراکسیۆنی پارتی
مەلا ناسر:فراکسیۆنی یەکێتی
هێرش فەقێ حەسەن:فراکسیۆنی یەکێتی
بەڵێن ئیسماعیل:فراکسیۆنی گۆڕان
گۆران عومەر : فراکسیۆنی گۆڕان
هیمدات سەباح بیلال:فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی
ابوبکر هەڵەدنی:فراکسیۆنی یەکگرتوو
: محى الدین حسن:فراکسیۆنی ئازادی
بدریە ئیسماعیل:فراکسیۆنی کۆمەڵ
ئەرشەد لۆلانی:فراکسیۆنی پارتی
کاروان گەزنەیی فراکسیۆنی یەکێتی
جەمال هەروتی فراکسیۆنی یەکێتی
سەعیدهەرکی فراکسیۆنی پارتی
زکری زێباری فراکسیۆنی یەکێتی
ڕێڤینگ هروری فراکسیۆنی پارتی
محەمەد سەعدەدین:پارتی گەشەپێدانی تورکمانی
سەباح زێباری:فراکسیۆنی پارتی
ئاشنا عەبدوڵا:فراکسیۆنی گۆڕان
بەختیار موسلمین:فراکسیۆنی پارتی
سارا چاوشلی:گەشەپێدانی تورکمانی
گەلاوێژ سیان: فراکسیۆنی پارتی
پێشەوا هەورامانی:فراکسیۆنی پارتی

 

بابەتی پێشتر

لەماوەی نۆ مانگدا نزیکەی 3 هەزار منداڵ لە سنووری چەمچەماڵ لەدایکبوون

بابەتی دواتر

پەکەکە بۆچوونی چییە لەسەر ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر شەنگال؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و…
Total
0
Share