لەماوەی نۆ مانگدا نزیکەی 3 هەزار منداڵ لە سنووری چەمچەماڵ لەدایکبوون

دوو هەزار و 23 حاڵەتیان بە سروشتی لەدایکبوون

بەپێی ئامارێکی تەندروستیی چەمچەماڵ لەماوەی نۆ مانگدا نزیکەی 3 هەزار منداڵ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە دایکبوون و لەو ژمارەیەش هەزار و 396 منداڵیان کچ بوون.

لە ئامارێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، “لە نۆ مانگەدا لەو سنوورە 2 هەزار و 842 منداڵ لەدایکبوون و لەو ژمارەیەش 2 هەزار و 23 حاڵەتیان بە سروشتی لەدایکبوون”.

تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارە لە دایکبوونە تەنها 819 دایک بۆ لەدایکبوونی منداڵەکانیان پەنایان بۆ نەشتەرگەری بردووە.

ئامارەکە ئاماژە بەوەدەکات، لە 2 هەزار و 842 منداڵی لە دایکبوو و هەزار و 446 منداڵیان کوڕ بوون و هەزار و 396 یان کچ بوون.

بەپێی ئەو ئامارە لەو نۆ مانگەدا 13هەزار و 270 ژن سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە و 17946 پشکنین و 1815 سۆنار بۆ ئەو کەسانە کراوە کە سەردانیان کردوە جگە لەئەنجامدانی 372 نەشتەرگەری و چارەسەری تر لەو ماوەیەدا.

بابەتی پێشتر

ژنێك بە تۆمەتی كوشتنی پیاوێك دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەرێم لەسەر یاسای هەڵبژاردنی عێراق یاداشتێک ڕادەگەیەنن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە فرۆشتنی زەوییە بازرگانییەكاندا بەشداردەبن

دوای ئەوەی بڕیاردرا زەوییە بازرگانییەكانی هەشتی حەسارۆك بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنوورەكە بفرۆشرێنەوە، وەزیری شارەوانی داوایكرد نوێنەری خاوەن…
Total
0
Share