ڕاپۆرتی ڕووداوەکەی پردێ ڕادەستی سەرۆکوەزیران دەکرێت

ئەمڕۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی شـ.ـەهیدکردنی دوو گەنجە کوردەکەی پردێ ڕاپۆرتەکەی ڕادەستی سەرۆکوەزیران دەکات.

لیوا مەعن بەدای، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک ڕایگەیاند ڕاپۆرتێکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە ئامادەکردووە و تێیدا ئەوە ڕوونکراوەتەوە کە ئۆپراسیۆنەکەی دژەتـ.ـیرۆری عێراق بەبێ ئاگاداریی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک ئەنجامدراوە.

هاوکات وتیشی، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندییان پێوەکردوون و بەڵێنی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان و دادگاییکردنی تۆمەتبارانی داوە.
لای خۆشیەوە ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک دڵنیاییدا کە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن و هەموو ڕاسپاردەکان دەخرێنە بەردەم سەرۆکوەزیران و ئەو کەسانەی کەمتەرخەمبوون، دەدرێنە دادگا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share