سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و جەختیکردووەتەوە لە حکومڕانییەکی رەشید.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ کە بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو، باس لە پۆستەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە کراوە، بەڵام هێشتا رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پۆستە سیادییەکان ئەنجامنەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و جەختیکردووەتەوە لە بوونی حکومڕانییەکی رەشید.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراکی مانگانەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی…
Total
0
Share