تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: مردن و توشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی هەڵكشانی ڕێژەی توشبوون بە كۆرۆنا هۆشداری دەدات، لەماوەی یەك هەفتەدا 4 ملیۆن كەسی نوێ توشبوون.

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە هۆشدارینامەیەكدا ئاشكرایكردووە، شەش هەفتەی لەسەر یەكە توشبوون بە كۆرۆنا هەڵدەكشێت، تەنانەت لە دوایین هەفتەدا لەنێوان 29ی ئازار بۆ 4ی نیسان، زیاتر لە 4 ملیۆن كەس لە جیهاندا توشی كۆرۆنا بوون.

بەگوێرەی ئامارەكەی ڕێكخراوەكە، توشبوون لەو هەفتەیەدا بە ڕێژەی 5% زیادی كردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشوو.

هەر لەو هەفتەیەدا 71 هەزار كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، كە بە ڕێژەی 11% بەراورد بە هەفتەی پێشووتری 11% زیادی كردووە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری پێگەی worldometers كە تاكە پێگەی فەرمییە بۆ ئامارەكانی كۆرۆنا، تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، 133 ملیۆن و 58 هەزار و 192 كەس.

هەروەها ژمارەی ئەو كەسانەی بە هەمان هۆكار مردوون گەیشتووەتە، 2 ملیۆن و 887 هەزار و 214 كەس، ژمارەی ئەو كەسانەشی تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە 107 ملیۆن و 311 هەزار و 267 كەسن لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ "گفتوگۆی ستراتیژیی عێراقی ئەمریكی" بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share