باشترین خۆراك بۆ كەسانی سەروو 50 ساڵ چییە؟

لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، پێویستییەكانی جەستە دەگۆڕێت. خۆراك ڕۆڵێكی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی توانا و تەندروستیت. سێ ژەمە خۆراك هەیە كە پێویستە ڕەچاوبكرێت لە تەمەنی 50 ساڵی و بەرەو سەرەوە.

سیستمی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ زۆر گرنگە بۆ هەر تەمەنێك بۆ پاراستنی تەندروستیی جەستە و مێشك، گرنگییەكەشی زیاتر دەبێت لەگەل زیاتر چوونە ناو تەمەنەوە. بۆ؟ چونكە جەستە بە نزیكەیی لە تەمەنی 30 ساڵییەوە دەست بە پاشەكشە دەكات، بۆ نمونە لە چەوری، ئێسك و ماسولكەدا.

چی دەربارەی سیستمی خۆراك بۆ پاش 50 ساڵی؟
خواردنی نان یان سەموونی دروستكراو لە دانەوێڵەی تەواو و زۆر خواردنی سەوزە و میوە هەموو ڕۆژێك لەپاش تەمەنی 50 ساڵی. پێویستیشە لەسەرت پشت بە خواردنی سروشتی ببەستیت و دووربكەویتەوە لەو خۆراكانەی بڕێكی زۆر شەكریان تیایە. ماستە پڕچەورییەكەت بگۆڕە بە ماستی تازە و كەمچەوری. نانی سپی بە نانی گەنم. گۆشتی سوور بە ماسی و پەلەوەر، وەك ئەوەی سایتی Vitalی ئەڵمانی تایبەتمەند بە كاروباری خۆراك و تەندروستی و توانای جەستەیی ئاماژەی پێداوە.

دەشێت لەگەڵ چوونە تەمەندا هەندێك لە سەرچاوە گرنگەكان كەمبكەن، لەوانەش:
– پڕۆتین
– ئاسن
– كالسیۆم
– ڤیتامین دی
– مەگنسیۆم
– ترشی فۆلیك

لێرەشدا پێویستە ئەم خواردنانە لە ژەمەكانتدا هەبن:
1- ماسی سەلەمون
ماسی سەلەمون پڕ چەوری و پڕ ترشی ئۆمیگا-3 و پڕۆتین و زەیتی تەندروستە.

جۆرەكانی دیكەی ماسی ماكریل، یان رنجە یان تونە بەهەمان شێوە كاریگەریی باشی هاوشێوەیان هەیە، بەتایبەت لە تەمەنی پیریدا.

2- نانی گەنم
نانی دروستكراو لە گەنم بە تەواوی پێكهاتەكانیەوە لەسەر سفرە سوودبەخشە، چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B1، وزە بە جەستە دەبەخشێت و هاریكاری دەكات لە پاراستنیدا.

3- هێلكە
پڕۆتین بە یەكێك لە سەرچاوە خۆراكییە گرنگەكان دادەنرێت كە گەورە ساڵان بەدەست كەمبوونیەوە دەناڵێنن. هێلكە ڕێژەیەكی باشی پڕۆتینی لە جۆری باش تیایە، بۆ نمونە هێلكەی مریشك نزیكەی 7.5 گرام پڕۆتینی تیایە، سەرەڕای پڕۆتین ڤیتامینەكانی ئەی، بی 2، بی 12 و دی تیایە، لەگەڵ ژمارەیەك ترشی فۆلیكی گرنگ، لەنێویاندا زینك، فسفۆڕ و ئاسن.

بابەتی پێشتر

پێش یاریی ئینتەر.. چاڤی داوای سێ گۆڕانکاری لە یاریزانان کردووە

بابەتی دواتر

بە چەند ڕێگایەک بەفیڕۆدان و فڕێدانی خواردن لە چێشتخانەکەتدا کەمبکەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
Total
0
Share