ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دادەنیشێت

هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دابنیشێت، بەگوێرەی كارنامەی دانیشتنەكەش بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك بكرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستاندا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ 6ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە له ‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی نیسان، دانیشتنەكەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت.

كارنامەی دانیشتنەكە سێ بڕگە لەخۆ دەگرێت، “خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89) له ‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان”.

لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكەدا، “خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لە هەرێمی كوردستان-عێراق”.

كۆتا بڕگەی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان “خستنەڕووی بیرۆكەی پەرلەمانتار مەم بورهان محمد، پەیوەست بە حكومڕانیی بیرۆكراسی”یە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات: مردن و توشبوون بە كۆرۆنا لە هەڵكشاندایە

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس ئۆفەری نوێکردنەوەی بۆندی دیبالای کشاندووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share