كەشتییەكی دیكە هاتوچۆی نۆكەندی سوێس-ی ڕاگرت

دووەم ڕوداوی نۆكەندەكەیە لە ماوەیەكی كەمدا

هاتوچۆی كەشتی لە نۆكەندی سوێس جارێكی دیكە ڕوبەڕووی ئاستەنگ و ڕاگرتن بوەوە، پاش پەككەوتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر.

هەردوو پێگەی گواستنەوەی دەریایی مارین ترافیك و تانكەر تراكرز ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان بڵاویانكردەوە، دەستەی ئیدارەی نۆكەندەكە كۆمپانیاكانیان ئاگاداركردووەتەوە كە كەشتیی نەوتهەڵگری (ئێن تی ڕۆمفۆرد) ڕوبەڕووی كێشەی بزوێنەرەكەی بووەتەوە لەكاتی تێپەڕینی بە نۆكەندەكەدا و، چەند كەشتییەكی ڕاكێشەریان بۆ هاوكاریكردنی ڕەوانە كردووە.

كۆمپانیای تانكەر تراكرز لە تویتەر بڵاویكردەوە، كەشتییەكی توشی دژواری بووە، بەڵام لە كۆتاییدا دەستیكردووەتەوە بە جوڵە و تێپەڕیووە.

بەپێی دەستەی نۆكەندی سوێس كێشەكە نزیكەی 10 خولەكی خایاندووە و دوای ئەوە “چارەسەركراوە”.

وردەكاری ئەو كەشتییەی بازرگانی هەموو جیهانی ڕاگرت

ڕوداوەكە بە چەند ڕۆژێك دێت پاش پەككەوتنی كەشتی بارهەڵگری (ئێم فی ئیڤەرگیڤن) كە لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بەهۆیەوە بۆ چەند ڕۆژێك هاتوچۆی نۆكەندەكەی ڕاگرت.

كەشتییەكە كە درێژییەكەی 400 مەتر و پانییەكەی 59 مەتر و كۆی بارەكەی 224 هەزار تۆن بوو، لە گەشتێكدا بوو لە چینەوە بۆ ڕۆتەردام لە هۆڵەندا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرا

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
Total
0
Share