پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرا

هێشتا نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كراوە.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کراوە.

بەشیر حەداد لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمی پارتی وتیشی، “چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆککۆمار یاساکە پەسەندبکات، دواتر یاسای بودجە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

پرۆژەكە ئەمڕۆ بە نوسراوی ژمارە 3022 لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە ڕەوانە كراوە.

پاش زیاتر لە حەوت كاتژمێر كۆبوونەوە چوارشەممەی ڕابردوو 31ی ئازار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی بۆ ساڵی 2021 پەسەندكرد.

لەئێستاشدا پرۆژەكە چاوەڕوانی پەسەندكردن لەلایەن سەرۆككۆمار و بڵاوكردنەوەیە لە ڕۆژنامەی وەقایع، بۆ ئەوەی بە فەرمی ببێتە یاسا و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پێشتر

گۆڕان و یەكگرتوو تاوتوێی پێكهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن

بابەتی دواتر

كەشتییەكی دیكە هاتوچۆی نۆكەندی سوێس-ی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share