بومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند

سەنتەرەكەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە

بومەلەرزەیەكی بەهێز سلێمانی و دەوروبەری هەژاند و بەپێی سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپا ناوەندەكەی لە شاری مەریوان بووە.

كاتژمێر 06:12ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلەی ڕێختەر سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.

بەپێی سەنتەری بومەلەرزەزانی ئەوروپا، ناوەندی بومەلەرزەكە شەش کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پێنجوێن و 39 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری بانە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتردا بووە.

بومەلەرزەكە لە (سلێمانی، پێنجوێن، هەڵەبجە، دەربەندیخان، پشدەر، سەیدسادق و شارەزوور) لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیپێكراوە.

بابەتی پێشتر

كەشتییەكی دیكە هاتوچۆی نۆكەندی سوێس-ی ڕاگرت

بابەتی دواتر

چەند كەسێكیش برینداربوون.. بومەلەرزەكە لە پێنجوێن زیانی مادی لێكەوتووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستی هەولێر: ئەو کەسەی ئەمبۆڵانسەکەی بردبوو ویستبووی تەرمی کەسێکیی پێبگوازێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکەدا بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی ئەمبۆلانسەکەی بردبوو، مەست نەبووە و ویستوویەتی تەرمی کەسێکی نزیکی پێبگوێزێتەوە.…
زیاتر ببینە

تەرمێك لە دهۆك دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی دهۆك دۆزینەوەی تەرمێك رادەگەیەنێت كە پێدەچێت سێیەم قوربانیی لافاوەكەی مانگی ئازاری شارەكە بێت. بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی…
Total
0
Share