گۆڕان و یەكگرتوو تاوتوێی پێكهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دەكەن

لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی

یەكگرتووی ئیسلامی پێشنیارێك بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەخاتە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسێكی بزوتنەوەكەش دەڵێت، بە چاوێكی ئیجابیانە لە پێشنیارەكە دەڕوانن.

دلێر عەبدولخالق، ڕێکخەری ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان ڕایگەیاند، لەلایەن یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە پێشنیارێك كراوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانیی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە لە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

وتیشی، “وەكو بزوتنەوەی گۆڕان ئەو دەستپێشخەرییە بە گرنگی و چاوێكی ئیجابیانە و بەرپرسیارانە دەخوێنینەوە و، پەیوەندییەكانمان بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەكەین”.

خستنەڕووی ئەو پێشنیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانی شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی-دا بوو بە سەرۆكایەتی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشیی حزبەكە بۆ مەكۆی سەرەكی گۆڕان لە سلێمانی كە لەلایەن عومەر سەید عەلی، ڕێكخەری گشتیی بزوتنەوەكە و شاندێكی باڵا پێشوازیكران.

دلێر عەبدولخالق ئەوەشی وت، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و بژاردەكانی بەردەم كورد و، بژاردەی بەردەم لایەنە سیاسەكان و چۆنیەتی پێكهێنانی هاوپەیمانی سیاسیمان كرد. دوپاتیشیكردەوە، “ئێمە لەگەڵ بەشداری سیاسیی ڕاستەقینەی كوردین لە بەغداد، لەگەڵ ئەوەداین پێویستە چ ئەو هێزانەی بەشێكن لە حكومەت و یەكێكن لە پێكهێنەرەكانی، چ ئەو لایەنانەی هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی دەكەن لە نمونەی یەكگرتوو، بەیەكەوە ڕوبەڕووی ئەو ئالنگارییە ببینەوە كە بەرامبەر هەرێم لەناو عێراقدا هەیە”.

لای خۆیەوە مستەفا عەبدوڵا، كارگێری ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاشكرایكرد كە تائێستا هیچ ڕێككەوتنێك لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانی نەكراوە و وتی، لەئێستادا لە قۆناغی گفتوگۆداین، پێشنیارێكی وامان هەیە و دەمانەوێت لەگەڵ ئەو هێزانەی كە نزیكین لە یەكەوە بۆ چاكسازی و گۆڕان و دژایەتی گەندەڵی گفتوگۆبكەین.

ئەوەشی وت، “ئێستا لە سەرەتای گفتوگۆكانداین و پێمانباشە گفتوگۆكان گەرمتر و باشتر و لە ڕۆژانی ئایندە دیدار و كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەین”.

بەرپرسەكەی یەكگرتوو ئەوەشی خستەڕوو، “یاسای نوێی هەڵبژاردن و نائومێدی خەڵك و پێویستی چاكسازی، ناچارمان دەكات دیدمان هاوبەش بێت و گفتوگۆبكەین و دەرچەیەك بدۆزینەوە”.

بابەتی پێشتر

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون كەمبووەتەوە

بابەتی دواتر

پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی سەرۆكایەتیی كۆمار كرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 170 هەزار دۆلاری بە فێڵ لە هاوڵاتییان بردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ بڕی‌ زیاتر له‌ 170 هه‌زار دۆلاری…
Total
0
Share