وتەبێژی وەزارەتی دارایی زانیارییەك لەبارەی مووچە و داهاتی ناوخۆ بڵاودەكاتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی شەش321 ملیار دینار كورتهێنان هەبووە و لە داهاتی ناوخۆ پڕكراوەتەوە و دەشڵێت، “سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە یاسای بودجەدا لەسەر هەرێم هاتووە جێبەجێمان كردووە و هیوادارین لەم مانگەوە حكومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەبكات”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە خاڵە سنوورییەكان رایگەیاند، ئێمە پێناسەی گومرگی خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانمان لەگەڵ حكومەتی عێراق یەكخستووە لە چوارچێوەی یاسای چاكسازیدا كاریان لەسەر كراوە، بەڵام لە چەند شوێنێكی عێراق وەكو پێویست كاری پێناكرێت”.

لەبارەی داهاتی ناوخۆ، وتەبێژی وەزارەتی دارایی وتی، “بۆ مووچەی مانگی رابردوو 321 ملیار كورتهێنان هەبووە و بە داهاتی ناوخۆ پڕكراوەتەوە و جگەلەوەش بەشێكیخەرجییەكان و پێشینەی وەزارەتەكان و مووچەی وانەبێژان و دابینكردنی خۆراك بۆ بەندیخانەكان لە داهاتی ناوخۆ دەدرێت.

راشیگەیاند، مانگانە داهاتی ناوخۆ لە 300 ملیار دینارێك نزیكدەبێتەوە، بەڵام ئەو ژمارانەش دەگۆڕدرێن و زیاد كەمدەكات هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو پابەندییانەی لە یاسای بودجەدا هاتووە جێبەجێیكردووە وهیوادارین لەم مانگەوە حكومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی گوهدار زێباری: تەندروستیی گوهدار لە ئاسایشی هەولێر زۆر ناجێگیرە و 4 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی رێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر و بەهای دۆلار دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا كازمی لە هەولێرە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سەربازی هاتووە و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش…
Total
0
Share