“نانی پیرۆز” گەیشتە فێستیڤاڵی هۆت داکسی کەنەدی

کۆتا کاری دەرهێنەری کورد ڕەحیمی زەبیحی کە تورەج ئەسڵانی کاری بەرهەمهێنانی بۆ کردووە و کاری فیلمەکەی کۆتایی پێهێناوە، بەشداری فێستیڤاڵی هات داکسی کەنەدی کرد.

فستیڤاڵی هۆت داکس، گەورەترین و گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتە لە ئەمریکای باکوور و یەکێک لە شوێنە گرینگەکانە بۆ نواندنی دیکۆمێنتە گرنگەکانی جیهان و نزیکەی دوو هەزار دەرهێنەری دیکۆمێنتساز و بەرهەمهێنەر و کڕیاری فیلم تێیدا بەشدارن.

“نانی پیرۆز” تا ئێستا لە چەندین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە و دواهەمینیان فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆکۆمێنتی بیگ ئێسکای لە ئەمریکا بووە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی هونەرمەندی کۆچکردووی کورد ڕەحیمی زەبیحییە و لە بەرهەمهێنانی هونەرمەند تورەجی ئەسڵانییە، لە فێستیڤاڵەکەدا تورەجی ئەسڵانی وەک نوێنەری فیلمەکەی زەبیحی قسەی لەبارەی فیلمەکەوە کرد، کە باس لە ژیانی کۆڵبەرانی کورد لە دۆخە قورسەکاندا دەکات و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پەیداکردنی بژێوی خۆیان و منداڵەکانیان.

فیلمی دیکۆمێنتی “نانی پیرۆز” (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد “رەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد موڤی” MAD Movie .

بابەتی پێشتر

ئەمریکا بەشداری لە ژمارەیەک پڕۆژەی کارەبادا دەکات لە هەرێم

بابەتی دواتر

هەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی هەرێم كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share