فۆتۆگرافی فەلسەفەیە

بەم شێوەیە پێناسەی فۆتۆگرافی بۆ خۆم دەکەم:

١. فۆتۆگرافی شیعرە بە ڕووناکی

بۆ من، فۆتۆگرافی شیعرە بە کامێرا.

فۆتۆگرافی نووسینە بە ڕووناکی.

فۆتۆگرافی تێهەڵکێشینی هەستوسۆز، تێڕوانین و ڕۆحی مرۆڤە بە فۆتۆیەک.

فۆتۆگرافی پەیوەستە بە دەربڕینی خۆت وەک تاکەکەسێک، وەک مرۆڤێک، وەک کەسێک خاوەنی تێڕوانینێکی دانسقەیە بۆ جیهان – کە دەیەوێت فۆتۆ بکاتە مروارییەکی بەنرخ.

٢. فۆتۆگرافی ژیان و مەرگە

پێم وایە فۆتۆگرافی هەموو شتێکە. فۆتۆگرافی من و تۆیە. فۆتۆگرافی دروستکردنی فۆتۆیەکە بە مۆبایلە زیرەکەکەت، یان هەر ئامێرێکی تر کە هەتە. دەتوانیت فۆتۆ لەسەر پنتێک بە ئاپیادەکەت، یان هەر ئامێرێکی تری لێنسدار، بچڕکێنیت.

بۆ من، فۆتۆگرافی لەبارەی مانادارکردنی جیهانە. فۆتۆگرافی لەبارەی بەهادانە بە شتە بچووکەکانی ژیان. فۆتۆگرافی هەنگاونانە بەشێنەیی و ڕوانین لە شتەکان و دۆزینەوەی جوانییە لە شتە ئاسایی و بێبەهاکانە.

فۆتۆگرافی تێڕامانە لە مەرگ و ژیان. فۆتۆگرافی یادکەوتنەوەی ئەوەیە هەموو ئەو شتانەی فۆتۆیان لێ دەگریت، لەناودەچن، دەمرن و نامێنن.

٣. فۆتۆکان (و ژیانیش) کاتین

فۆتۆ مانای ئەسیرییە، تەنها وینەیەکن و بەر چاومان دەکەون، ئیتر مێشکمان کار لەسەر ماناکان دەکەن.

فۆتۆ هەر وێنەن – ڕێک وەک تابلۆ، پەیکەر یان هەر شتێکی دیکە کە لە جیهاندا هەن.

وێنە لەڕووی سۆزدارییەوە کارمان تێ دەکەن. فۆتۆ وامان لێ دەکات جیهان بە شێوازێکی جیاواز ببینین.

٤. فۆتۆگرافی تاقیکردنەوەی هەست و سۆزمانە

وەک فۆتۆگرافەرێک – (بەڵێ ، تۆش هەر فۆتۆگرافەریت) – کاری تۆ دۆزینەوەی ئەو شتانەیە کە بەلاتەوە مانادار و ئامانجدارە لە ژیاندا – هەروەها بەشێکیش لە کارەکەت بەشداریپێکردنی ئەو شتانەیە لەگەڵ کەسانی تردا.

ئەو ڕاستییەی من لە فۆتۆگرافیدا دۆزیومەتەوە ئەمەیە:

ئەوە گرنگترە فۆتۆ لە لە خۆشەویستەکانت بگریت، وەک لە غەریبەکان.

ئەمەش جێی پێکەنینە، چونکە من زیاتر کار لەسەر فۆتۆگرافی سەرشەقام دەکەم.

کاتی خۆی زیاتر “فۆتۆی تاکەکەسی”م دەگرت. بەو مانایەی، سیندی هاوسەر و خۆشەویستی ژیانمم دەکرد بە بابەتی فۆتۆکانم.

نەک تەنها ئەوەش، بەڵکو فۆتۆی خۆمم تۆمار دەکرد. وێنەی پۆرترەیتی خۆمم دەگرت، بەمەبەستی تێڕامان لە ئامانجی ژیانم، فانیبوونم و سنوردارێتی ژیانم لەسەر زەوی.

زۆر شت لە ژیاندا لەڕێی فۆتۆگرتنی مەرگەوە فێر بووم. ئێستا من دەمەوێت زیاتر بژیم و فۆتۆی زیاتری ژیان بگرم.

٥. فۆتۆگرافی فەلسەفەیە

بۆ من، فۆتۆگرافی فەلسەفەیە – کە لەڕێی لێنزەوە کاری پێدەکەین.

بۆ من، فەلسەفە خۆشەویستی داناییە، یان گەڕانە بەدوای داناییدا.

بۆ من، دانایی زانینی جیاوازییە لە نێوان ڕاست و هەڵە، ڕووکەشی و قووڵ، ڕاستەقینە و ساختەیە.

دەسا هاوڕێ، ئایا تۆ فەیلەسووفێکی فۆتۆگرافەریت؟ یان فۆتۆ دەگریت بۆ خۆدەرخستن؟

بەهێز بە،
ئێریک.

بابەتی پێشتر

بۆچی میوزیک یادەوەرییەکانمان دەورووژێنێت؟

بابەتی دواتر

ئیلیادەی هۆمەر چیمان پێ دەڵێت لەسەر پەرستن و جەنگ؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد جارێكی دیكە پێكدادانی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەرانی بەخۆیەوە بینی

لەمیانی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە ناوەڕاستی بەغداد، ڕوبەڕوبوونەوە و پێكدادان لەنێوان هەردوولادا ڕویدا. دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندانەكان…
Total
0
Share