ئەساڵە نەسری گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی دەڵێتەوە

ئەساڵە نەسری گۆرانیی “کاڤۆکێم”، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە دەڵێتەوە، گۆرانییەکە لەگەڵ تێکستی عەرەبی تێکهەڵکێش کراوە.

ئەساڵە نەسری نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە لەگەڵ تێکستێکی عەرەبیدا گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردیی “کاڤۆکێم” دەڵێتەوە، گۆرانییەکە لەلایەن “ئاری جان” کاری بۆ کردووە.

کلیپەکەی ئەساڵە نەسری بەرهەمی کۆمپانیای ڕۆتانایە، ڕەخنەیەکی زۆر رووبەڕووی ئەساڵە نەسری بووەتەوە، بەهۆی ئەوەی دەڵێت، لە تێکست و ئاوازی ئاری جان-ە بەڵام تێکست و ئاوازی ئەو گۆرانییە فۆلکلۆری کوردییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

قائیمقامییه‌تى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خانوو و شوێنه‌ كه‌له‌پورییه‌كان، سیمای گه‌ڕەكه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی ده‌پارێزرێت و باره‌گاى مه‌لیكى كوردستان…
Total
0
Share