كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی زۆربەی شارەكان نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما تاڕادەیەك جێگیرن.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە 6ی نیسان، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبن و پلەكانی گەرماش لەنێوان 10 بۆ 22 پلە دەبن.
هەروەها سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە، كەشناسیی هەرێم ڕایگەیاندووە، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و تاڕادەیەك پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.