ڕێکخراوێک: ڕێگریمان کردووە لە زیادبوونی نزیکەی 800 سەگ لە سلێمانی

سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) ڕایگەیاند، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا نەشتەرگەریان بۆ 100 سەگ کردووە و نەزۆکیان کردوون، ئەوەش توانیویەتی ڕێگر بێت لە زیادبوونی 800 سەگی دیکە لەناو شاردا.

د. لاڤین عەبدولوەهاب، سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سبەی چوارشەممە 31 ی ئازار، زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی نەشتگەری و چۆنیەتی پرۆسەی نەزۆککردنی سەگەکان لە پێناو پاراستنی گیانی ئاژەڵەکان و پاراستنی شاردا دەخەینەڕوو”.

سەرۆکی ڕێکخراوی (پاک) وتی، “پڕۆژەکەی ئێمەیە ناوی (گرتن، نەزۆککردن، گەڕاندنەوە)ە و لە ماوەی شەش مانگدا نەشتەرگەرییەکان ئەنجامدراون و ئەمەش ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە بردنەپێشەوەی دۆزی ئاژەڵانی بێلانە و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی ژیاندۆست و مەدەنی و ناتوندوتیژ”.

ڕێکخراوە ئەو سەگانەی کە نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدات کۆدێک دەکاتە گوێیان و بەوەش لە ئایندەدا چاودێریکردن و سەرژمێری کردنی سەگەکان ئاسانتر دەکات.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆربوونی سەگ لە شاری سلێمانی بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکان ناڕەزایەتیان دەربڕی و پێویستی پڕۆژەی ڕاگرتنی زۆربوونی سەگەکانیان خستبووە ڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى كاره‌با پلانى كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌باى بۆ وه‌رزی زستان ڕاگه‌یاند

وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پلانەکانی وەزارەته‌كه‌ی بۆ كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با بە هاوڵاتییان له‌ وه‌رزى زستاندا ڕاگه‌یاند. له‌…
Total
0
Share