داوا دەکرێت ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکات، بە هۆکاری ئەوەی پەیوەندی ڕۆژانە و بەردەوامیان لەگەڵ خەڵکدایە پێویستە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.

تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ 6 ی نیسان ڕایگەیاند، ” لەبەر ئەوەی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسان ڕۆژانە لەکاتی ڕاپەڕاندنی کارەکانیان بەرکەوتەیان زۆرە لەگەڵ هاوڵاتییان  و سەردانی زۆر لە شوێنەکان دەکەن و دەبنە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، بۆیە پێویستە ڤاکسین وەربگرن”.

تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ” بە پێویستی دەزانین بەپێی شوێنی جوگرافی لە سنوری شاری هەولێر ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنووسان ڤاکسینی دژە  کۆڕۆنا وەربگرن لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین بە پێی ئەو  ڕێنماییانەی کە لێژنەی زانستی دایناوە”.

لەماوەی ڕابردوودا دووجار چەند بڕێکی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە ئێستاشدا ڤاکسینی ئەسترازێنیکا بەردەستە و هاوڵاتییان ناوی خۆیان تۆمار دەکەن بۆ وەرگرتنی.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. لە یەك مانگدا دەست بەسەر 36 تۆن كاڵا و شمەكی خراپدا گیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەواڵی پەسەندكردنی سزای چالاكوانانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە ڕەتدەكرێتەوە

پارێزەرێكی دۆسیەی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بادینان ڕەتیدەكاتەوە، سزادانی پێنج چالاكوانەكە لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بڕیاری كۆتایی لەسەر درابێت. بەشدار…
Total
0
Share